AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٦ ٠٨:٣٨

مەجلیسی سووریای دیمۆکراتیک:

پرسی فەلەستین پێویستی بە ڕێگاچارەی ئاشتیخوازانەیە/ پێشوازی لە ئاگربڕ لە غەززە دەکەین

پرسی فەلەستین پێویستی بە ڕێگاچارەی ئاشتیخوازانەیە/ پێشوازی لە ئاگربڕ لە غەززە دەکەین

مەسەدە وێڕای پێشوازی لە ئاگربڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس ، ڕایگەیاند کە ئەبێ ڕێگاچارەیەکی ئاشتیخوازانە بۆ پرسی فەلەستین بدۆزرێتەوە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجلیسی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە ئاگربڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس پێشوازی کرد و ڕایگەیاند کە ئەبێ ڕێگاچارەیەکی ئاشتیخوازانە بۆ پرسی فەلەستین بدۆزرێتەوە.

مەسەدە لە ئەو بەیاننامە داوای لە ئەمریکا، میسر و وڵاتانی عەرەبی کردووە کە هەنگاوی دیپلۆماتیک بۆ ڕاگیرانی شەڕ لە غەززە و کۆتایی هێنان بە پێکدادان هەڵبگرن و بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان جێبەجێ بکەن تا ڕێگاچارەیەکی هەمیشەیی بۆ هەر دوو لایەنە بێتە دی و ئاشتی لەسەر بنەمای دادپەروەری مسۆگەر بکرێت.

News ID 48150

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha